هونەرمەندێكی میسری دەیەوێت جەستەی وەك هەیفا وەهبی لێبێت

هەمەڕەنگ

17/01/2019‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
10 ساڵە هەوڵ دەدات، بۆ ئەوەی جەستەی وەك جەستەی هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبی لێبێت.

شەیما سەیف ئەو هونەرمەندەیە، كە خاوەنی جەستەیەكی قەڵەوەو 10 ساڵی بۆ خۆی داناوە، بۆ ئەوەی جەستەی وەك هەیفا وەهبی لێبكات.
 
ئەو كچە وێنەیەكی خۆی‌و هەیفا وەهبی داناوە، كە بەنیازە تا ساڵی 2018  جەستەی وەك هەیفا لێبكات‌و جەختیكردووەتەوە، بۆ ئەوەش رووبەڕووی هەموو ئاستەنگییەك دەبێتەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، هیچ كەسێك بۆ ئەو ئەستەم نییەو لەو پێناوەشدا چی پێویست بێت دەیكات.

هـ ـ ح