خەوی تەواو مرۆڤ لەچەند نەخۆشییەكی مەترسیدار دەپارێزێت

جیهان

17/01/2019‌ 374 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی ئیسپانی‌و ئەمریكی بەوە گەیشتن، ئەو كەسانەی رۆژانە تێر خەو دەبن‌و سەعاتی پێویست دەخەون، لەچەند نەخۆشییەك دوور دەبن.

بەپێی توێژینەوەیەكی چەند زانایەك، خەوتنی رۆژانە بۆ ماوەی شەش سەعات، مرۆڤ لەنەخۆشییەكانی دڵ‌و پەسانی خوێن دوور دەبن، كە ئەگەر ماوەی خەوەكەیان بۆ 7-8 سەعات بەرزبێتەوە، ئەوە مەترسییەكەیان زیاتر لەسەر كەمدەبێتەوە.

پێگەی EurekAlert ئەنجامی توێژینەوەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە لەسەر 3974 كەسی ئیسپانی ئەنجامدراوەو لەرێگەی دەزگای "Actigraph" بەو ئەنجامە گەیشتوون.

ئەو كەسانە دابەشی چوار گروپ كراون‌و كەسەكان بەرێژەی جیاواز خەوتوون، ئەوەش دەركەوتوو، ئەوانەی زۆرتر خەوتوون، كەمتر تووشی ئەو نەخۆشییانە بوون.

هـ ـ ح