ئەو وڵاتەی خاوەنی جوانترین كچی جیهانە ئاشكرادەكرێت

هەمەڕەنگ

17/01/2019‌ 4793 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایانی پێگەی "میسولوجی"، ئەو وڵاتەیان دەستنیشانكرد، كە لەسەر ئاستی جیهان خاوەنی جوانترین كچە.

بەپێی پێگەكە وڵاتی فەنزویلا پلەی یەكەمی هەیەو خاوەنی جوانترین كچانی جیهانە، بەو هۆیەشەوە زۆرترین رێژەی شاجوانی لەئاستی جیهان لێدەستنیشانكراوە.

پێگەكە نموونەی ماریا فیلاسكۆ گارسیای شاجوانی TV نێودەوڵەتی لەجیهان بردووەتەوە، كە ئەو كچە خاوەنی جوانییەكی زۆرو سەرنجراكێشە.

لەپلەی دووەمیش وڵاتی فلپین دێت‌و پلەی سێیەمیش بۆ مەكسیك‌و باشووری ئەفریقاو ڤێتنانیش لەپلەكانی چوارەم‌و پێنجەم بووە.

هـ ـ ح