"ئەپڵ" گەشە بەدروستكردنی جلوبەرگی زیرەك دەدات (+ڤیدیۆ)

جیهان

17/01/2019‌ 434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەپلی ئەمریكی دەستپێشخەری دەكات بۆ دروستكردنی جلوبەرگی زیرەك‌و بەنیازە لەو بوارە گەشەی زیاتر بە بەرهەمەكانی بدات.

لەو چوارچێوەیە، كۆمپانیاكە دەستكێشێكی زیرەكی دروستكردووە، كە بەسیستەمێكی ئەلیكترۆنی پێشكەوتوو كاردەكات، كە لەرێگەیەوە پلەی گەرمی لەش رێكدەخرێت.

هەروەها ئەو دەستكێشە بۆ ئەو كەسانە سوودبەخشە وەرز دەكەن‌و لەرێگەیەوە دەتوانن ئاگاداری باری تەندروستی‌و پلەی گەرمی بن.

دەستكێشەكە لەقۆناغی تاقیكردنەوەدایەو بڕیارە دوای سەركەوتنی لەتاقیكردنەوەكە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان، وەك لەم ڤرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.

هـ ـ ح