تیمێكی ئەمریكی لێكۆڵینەوە لەتەقینەوەكەی مەنبەج دەكەن

جیهان

17/01/2019‌ 415 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تیمێكی تایبەتی ئەمریكی، گەیشتوونەتە ئەو شوێنەی رۆژی چوار شەممە تەقینەوەیەك لەشاری مەنبەج تێدا روویدا.

بەپێی سەرچاوەكە، دوای رووداوی تەقینەوەكە، هێزێكی ئەمریكی گەمارۆی ناوچەكەیانداوەو دواتر تیمێكی تایبەتی لێكۆڵینەوەیان كردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە دوای لێكۆڵینەوەكە تیمەكەو هێزە ئەمریكییەكانیش لەناوچەكە كشاونەتەوە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ زانیارییەك لەبارەی لێكۆڵینەوەكانیان بخەنەڕوو.

تەقینەكە لەناوەڕاستی مەنبەج‌و لەبەردەم رێستۆرانتێك رۆژی چوار شەممە ئەنجامدرا، كە بەهۆیەوە چوار سەربازی ئەمریكی كوژراو سیانی تریش برینداربوون، ئەمە جگە لەبرینداربوونی چەند كەسێكی تر لەئەنجامی تەقینەوەكە.

هـ ـ ح