تەقینەوەكەی مەنبەج پرۆسەی كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەسوریا دوادەخات

کوردستان

17/01/2019‌ 1189 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەقینەوەكەی مەنبەج پرۆسەی كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەسوریا دوادەخات، ئەوەش بەقسەی چەند بەرپرسێكی ئەمریكی.

تەقینەوەكەی مەنبەج رۆژی سێ‌ شەممە لەریستۆرانتێك ئەنجامدرا، كە تەقینەوەیەكی خۆكوژی بوو، تێدا چوار سەربازی ئەمریكا كوژران‌و هەشت كەسی تریش بوونە قوربانی، ئەمە جگە لەبرینداربوونی سێ‌ سەربازی ئەمریكی‌و چەند كەسێكی تر.

سارا ساندەرس وتەبێژی كۆشكی سپی لەمیانی بەیاننامەیەك ئاگاداربوونی سەرۆكایەتی ئەمریكای لەتەقینەوەكە راگەیاندو ئەو رۆژەشی بەرۆژێكی خوێناوی بۆ سوپای ئەمریكا لەسوریا ناوبرد.

سارا ساندەرس راشیگەیاند، كە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لەوردەكاری تەقینەوەكە ئاگاداركراوەتەوەو جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەوردی چاودێری ئەو دۆخە دەكەن، بەم دوایانە لەسوریا روویداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، مانگی رابردوو دۆناڵد ترامپ شكستی داعشی لەسوریا راگەیاندو جەختیكردەوە، بەهۆی ئەوەوە هێزەكانیان لەسوریا دەكشێننەوە، بەڵام رەنگە ئەم تەقینەوەیە ئەو هەڵوێستە بگۆڕێت.

هـ ـ ح