بەرشەلۆنە هێرشبەرێكی خولی ئەمریكی دەوێت

sharpress.net

143 جار خوێندراوه‌ته‌وه

17/01/2019‌

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، چاوی لەوەیە، كە هێرشبەرێكی خولی ئەمریكی لەم وەزری گواستنەوەی زستانەیی بكرێت.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ"ی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، كە بەرشەلۆنە چاودێری یاریزانی مەكسیكی كارلۆس ڤێلا دەكات، كە یاری بۆ لوس ئەنجلۆس گالاكسی ئەمریكی دەكات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە بەرشەلۆنە دەیەوێت لەم وەرزە ئەو هێرشبەرە بكرێت‌و بیكاتە شوێنگرەوەی مونیر حەدادی ئینگلیزی‌و یاریزانی یانەكەی، كە بەم دوایانە رووی لەیانەی ئیشبیلییە كرد.

كارلۆس ڤێلا، تەمەنی 29 ساڵەو لەیارییەكانی خولی ئەمریكی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و پێشتریش بۆ چەند ساڵێك لەخولی ئیسپانی یاری بۆ یانەی ریاڵ سۆسیداد كردووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved