سەعید كاكەیی گەڕایەوە بۆ كۆمسیۆن‌و داوای لێبوردنی كرد

عیراق

17/01/2019‌ 1723 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق گەڕایەوە بۆ كۆمسیۆن‌و داوای لێبوردنی كرد.

لەمیانی ڤیدیۆیەك، كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، سەعید كاكەیی لەبەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیۆن دەبینرێت‌و دەڵێت: "من ئێستا گەڕاومەتەوە داوای لێبوردن دەكەم لەئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان".

سەعید هەروەها دەڵێت: "دوای ئەو داوای لێبوردنە دان بەوەشدا دەنێم ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكان نەكراوە، چونكە هیچ بەڵگەیەك لەسەر ئەندامانی كۆمسیۆن ساخنەبووەتەوەو دووبارە داوای لێبوردن دەكەم".

سەعید كاكەیی لەپشكی بزووتنەوەی گۆڕان، بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆن‌و لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەساڵی رابردوو باسی لەوە كرد، كە ساختەكاری كراوەو بەو هۆیەشەوە ئەندامییەتی خۆی لەكۆمسیۆن هەڵپەسارد.

هـ ـ ح

بەپەلە