نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەنزمی مایەوە

کوردستان

17/01/2019‌ 1325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزار دیناری عێراقی.

بەیانی پێنج چوار‌ شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزار دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی بەنزمی ماوەتەوە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 138 هەزار دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 153 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 12 هەزار دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 22 هەزار دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح