نەجمەدین كەریم باسی هەوڵەكانی بارزانی بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوك دەكات

عیراق

17/01/2019‌ 4973 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك باسی لەهەوڵەكانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوكی كرد.

نەجمەدین كەریم، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، مەسعود بارزانی هەوڵی تەواوی داوە، بۆ ئەوەی دۆخی كەركوك ئاسایی بكاتەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا.

قسەكانی نەجمەدین كەریم دوای كۆبوونەوەیەك هات، كە لەبارەی دۆخی كەركوك ئەنجامدراو راشیگەیاند، هیوا دەخوازێت هەرچی زووە كار بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوك بكرێت‌و ئەو هێزە نایاساییانەی لەشارەكە جێگیركراون بكشێنەوە.

لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 هێزەكانی پێشمەرگە لەكەركوك كشانەوە، دوای ئەوەی سوپای عێراق‌و حەشدی شەعبی هێرشیان كردە سەر شارەكە، كە دوای ئەوەش نەجمەدین كەریم بەپۆستی پارێزگاری كەركوك دوورخرایەوە.

هـ ـ ح