پارتی‌و یەكێتی لەسەر كەسێكی سەربەخۆ بۆ پۆستی وەزارەتی داد رێككەوتوون

عیراق

17/01/2019‌ 2779 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی لەسەر پۆستی وزارەتی دادی عێراق گەیشتوون بەرێككەوتن.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، كە قسەی بۆ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت كردووە، رێككەوتنەكەی پارتی‌و یەكێتی لەبارەی پۆستی وەزارەتی داد ئەوەیە، كە كەسێكی سەربەخۆ كاندید بكەن بۆ ئەو پۆستە.

بەپێی دابەشكردنی پۆستەكان، پۆستی وەزارەتی داد لەكابینەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، بەر كورد دەكەوێت، كە ماوەیەكە پارتی‌و یەكێتی ململانێ‌ لەسەر ئەو پۆستە دەكەن.

سەرچاوەكە راشیگەیاندووە، كە لەئەنجامی گفتوگۆی نێوان هەردوو حیزب، گەیشتوون بەو رێككەوتنەو بڕیارە بەم نزیكانەش كاندیدە هاوبەشەكەیان بەفەرمی رابگەیەنن.

هـ ـ ح