كۆسرەت رەسوڵ: پێویستە لەحكومەتی نوێ كەسانی شیاو لەشوێنی شیاو دابنرێن

کوردستان

17/01/2019‌ 1430 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی رایگەیاند، پێویستە لە حكومەتی نوێیدا كەسانی شیاو لەشوێنی شیاو دابنرێن.

قسەكانی كۆسرەت رەسوڵ لەمیانی كۆبوونەوەیەكی ناوخۆیی حیزبەكەی بووەو یەكریزی‌و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بەتایبەتی یەكێتی‌و پارتی، بۆ قۆناغەكە بەپێویستیەكی گرنگ زانی، رایگەیاند، ئەوەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان‌و بەدیهێنانی مافە دیموكراسی‌و دەستوری‌و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان گرنگە.

 جێگری سكرتێری گشتی هەروەها رایگەیاند "یەكێتی رووبارێك خوێنی بۆ ئازادی‌و سەرفرازی كوردستان داوەو لە پێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستاندا‌و بەردەوامیش دەبێت".

ئەو قسانە لەكاتێكدایە، كە یەكێتی وەك براوەی دووەمی هەڵبژاردن لەگفتوگۆدایە لەگەڵ پارتی دیموكرات وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردن‌و گفتوگۆكانیش بۆ ئەوەن بەزوویی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم رابگەیەنن.

هـ ـ ح

بەپەلە