حەشدی شەعبی هێزەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشی

کوردستان

17/01/2019‌ 1785 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسنوورەكانی نێوان سوریا و عێراقدا، هێزەكانی حەشدی شەعبی كەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

حەشدی شەعبی عێراقی پاش ئەوەی هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات، لە شاری هەجین و سوسێ كەوتنە بەر ئامانجی هێرشەكانی داعشەوە، حاڵەتی ئامادەباشییان لەسنوورەكانی عێراق و سوریادا راگەیاند. 

پێگەی فەرمی حەشدی شەعبی عێراقی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، دوابەدوای هێرشەكانی داعش بۆ سەر بنكەو پێگەكانی هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات لە ناوچەكانی هەجین‌و سوسێ، دۆخی ئامادەباشییان بەهێزەكانیان داوەو هێزێكی زیاتریان بەدرێژایی سنووری عێراق و سوریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە مەترسییەك جێگیر كردووە.

هەروەها عەقید "یەحیا ڕەسووڵ" وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە گفتگۆیەگی لەگەڵ ئاژانسی "ئیسپۆتینگ"ی ڕوسیدا ڕایگەیاند، تەواوی سنوورەكانیان لەگەڵ سوریا، بەهۆی هێزەكانی سەرسنوور و سوپاو هێزەكانی سەر بەحەشدی شەعبیەوە كۆنتڕۆڵ كردووە.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەڕاسیونە هاوبەشەكان، لە بەردەوامیدا جەختیكردەوە، فڕۆكەكانی سوپای عێراقیش بە بەردەوامی لەڕێگەی ئاسمانەوە چاودێری دۆخی سنوورەكان دەكەن و جموجۆڵەكانی ئەو چەكدارانە دەخەنە ژێرچاودێرییەوە و لە ماوەكانی ڕابردووشدا هێزی ئاسمانی عێراق چەند هێرشێكی بۆ سەر ئەو چەكدارانە لە نزیك سنوورەكاندا ئەنجامداوە.

هاوكات قاسم موسڵیح، فەرماندەیەكی تری ئۆپەڕاسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لەگفتگۆیەكی لەگەڵ كەناڵی تەلەفزیۆنی "سومەریەنیوز"ی عێراقیدا، زیادبوونی هیزەكانی حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق و سوریا بۆبەرگرتن لەهێرشی لەناكاوی داعش بۆ نێو خاكی عێراقی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند ئامانج لەم هەنگاوانەشی پاراستنی سنوورەكانی عێراق بۆ ڕێگریكردن لەدزەكردنی چەكدارانی داعش.

بەپەلە