پارتی رەتیدەكاتەوە لەسەر وەزارەتی داد رێككەوتنی لەگەڵ یەكێتی كردبێت

عیراق

17/01/2019‌ 698 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی پارتی دیموكرات رەتیكردەوە، كە حیزبەكەی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی لەسەر كاندیدی وەزارەتی دادی عێراق رێككەوتنی كردبێت.

رەتكردنەوەی سەرچاوەكەی پارتی دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ پێنج شەممە رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردەوە، كە پارتی‌و یەكێتی لەسەر ئەوە رێككەوتوون، بۆ پۆستی وەزارەتی دادی عێراق كەسێكی سەربەخۆ كاندید بكەن.

سەرچاوەكە لەمیانی لێدوانێكی بۆ پێگەی "شفق نیوز" رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەرێككەوتنی پارتی لەگەڵ یەكێتی دەكەن دوورن لەراستییەوەو هیچ بنەمایەكی نییە.

 

بەپێی دابەشكردنی پۆستەكان، پۆستی وەزارەتی داد لەكابینەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، بەر كورد دەكەوێت، كە ماوەیەكە پارتی‌و یەكێتی ململانێ‌ لەسەر ئەو پۆستە دەكەن.


هـ ـ ح