گرنگی چەند جۆرە ڤیتامینێك بۆ ئەو كەسانەی وازیان لەجگەرەكێشان هێناوە

تەندروستی

17/01/2019‌ 392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایان باس لەو سیستەمە خۆراكییە دەكەن، كە بە سوودە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت واز لە جگەرەكێشان بێنن، ئەوەشیان ڕوون كردووەتەوە، كە بۆ ئەم مەبەستە دەبێت 4 ڤیتامین لە ماددە خۆراكییەكاندا هەبن.

یەكەم: 
ئاستی ڤیتامین C  لە لەشماندا پارێزراوبێت، كە بەرپرسە لە بەرگری لەش و بەرەنگاربوونەوەی چەند نەخۆشییەك، بۆیە هەموو ئەوانەی گەرەكیانە واز لە جگەرەكێشان بێنن، دەبێت ڕۆژانە ئەو میوە و سەوزانە بخۆن، كە ڕێژەیەكی زۆری ئەو ڤیتامینەیان تێدایە. 

دووەم: 
ڤیتامینی دووەمی كە لەش پێویستیەتی ڤیتامین E   یە، چونكە كەسەكان بەزۆری بۆیە جگەرە دەكێشن تاوەكو لە شەكەتی لەشیان كەم بكەنەوە. ئەو ڤیتامینەش بەرپرسە لە باشكردنی خۆگونجاندنی لەش لەگەڵ دۆخی دەروونی ئاڵۆزی كەسەكان، ئەمەش وا دەكات گرنگ بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئارەزووی جگەرەكێشان.

سێەم‌و چوارەم : كۆمەڵەی ڤیتامین D  هەمان كاریگەری ڤیتامینەكانی پێشووی هەیە بۆسەر كۆئەندامی دەماری مرۆڤ، ئەو ڤیتامینانە كۆئەندامی دەمار هێور دەكەنەوە. ڤیتامین B6 و B12   یارمەتیدەرن بۆ ژیانكردنی بێ جگەرەكێشان. 

بە گوێرەی قسەی شارەزایانیش زۆر پێویستە ترشی ئەمینی لە سیستەمی خۆراكماندا هەبێت، چونكە هەماهەنگی لە نێوان كاری هەموو كۆئەندامەكانماندا دەكات.