شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ده‌ستگیركردنی شانه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سی ڕاگه‌یاند، كه وه‌ك ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌سانه به‌نیازی كاری "ئاژاوه‌گێڕیی" بون.
یه‌كینه‌كانی دژه تیرۆری سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ده‌ستگیركردنی حه‌وت كه‌سی ڕاگه‌یاند، كه سه‌ر به هێزه‌كانی قه‌ڵغانی فورات بوون‌و له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتیكراون.
ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازییه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌سانه په‌یوه‌ندییان به‌ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیاوه هه‌بووه، وه‌ك ئاماژه‌شی بۆكراوه، له‌میانی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه پلانیان بۆ چه‌ندیت كاری "تیرۆرستی‌و ته‌قینه‌وه" داڕشتووه.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و شانه حه‌وت كه‌سییه له‌كاتێكدایه، دوێنێ له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌شاری مه‌نبه‌ج، ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه قوربانیی، كه له‌نێویاندا پێنج سه‌ربازی ئه‌مریكا كوژران.
ڕ . ج