شارپرێس:
بڵاوبوونه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست به هه‌واڵی "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ" ئه‌مریكای به‌خۆیه‌وه سهقاڵكردووه.
له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست به‌هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام هه‌رزوو ڕۆژنامه‌كه ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردهوهو وتی، ئه‌و هه‌واڵه‌و چاپكردنهكهیشی ساخته‌یه.
ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی واشنتۆن پۆست له‌كاتێكدایه، نزیكه‌ی 10 هه‌زار وێنه له‌و ڕۆژنامه‌یه چاپكراوه‌و به‌و هه‌واڵه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئیداره‌ی ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێن، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و باره‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ ئه‌مریكیه‌كان جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه، به‌هه‌مان ئه‌و كاغه‌زه‌ی واشنتۆن پۆستی پێچاپدهكرێتو به‌هه‌مان قه‌باره‌وه، ڕۆژنامه‌كه ساخته‌كراوه، به‌رپرسانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش ده‌ڵێن، چاپه ساخته‌كه زۆر نزیكه لهدیزاینو شێوه‌ی فه‌رمی ڕۆژنامهكهیانهوه.
ڕ . ج