شارپرێس:
زانایه‌ك ئاشكرایكرد، فیل یه‌كێكه له‌و ئاژه‌ڵه ده‌گمه‌نانه‌ی توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه نابێت.
ڤینست لینچ پزیشك‌و زانای بواری نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرابووه، كه فیل توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه نابێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌پێكهاته‌ی له‌شی فیلدا چه‌ند جینێك هه‌یه كه ڕێگه نادات شێرپه‌نجه ئه‌و ئاژه‌ڵه له‌ناوبه‌رێت، هاوكات گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی فیل یه‌كێكی دیكه‌یه له هۆیه‌كانی توشنه‌بوونی ئه‌و ئاژه‌ڵه به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، چونكه نه‌خۆشیه‌كه ناتوانێت هه‌موو خانه‌كانی ئه‌و ئاژه‌ڵه زه‌به‌لاحه له‌ناو ببات.
ئه‌و زانایه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به‌و ئامانجه كردووه، كه له‌داهاتوودا ده‌كرێت له ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌پێكهاته‌ی له‌شی فیل‌و نه‌توانینی شێرپه‌نجه به‌زه‌فه‌ر پێ‌بردنی، بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی گه‌وره بۆ نه‌خۆی شێرپه‌نجه ل مرۆڤدا.
یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له‌شی فیل ئه‌وه‌یه، خۆبه‌خۆ خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناوده‌بات، كه ئه‌وه‌ش هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییه كه له شه‌مشه‌مه‌كوێره‌دا هه‌یه.
پزیشكه‌كان ده‌یانه‌وێت له پێكهاته‌ی له‌شی فیله‌وه بۆ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه بگه‌رێن، كه وایكردووه ئه‌و ئاژه‌ڵه خاوه‌ن به‌رگرییه‌كی پته‌و بێت، ئه‌وه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه.
ڕ . ج