شارپرێس:
سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌مریكی كه له‌رووداوه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مریكا ڕزگاریبوو، به‌شێوه‌یه‌كی تراژیدی كۆتایی به‌ژیانی هات.
جیسۆن سپێندله‌ر كه سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌مریكی بوو، ڕۆژی سێشه‌ممه له‌شاری نایرۆبی كینیا له‌هێرشێكی "تیرۆرستی"دا كوژرا، به‌ڵام مردنه‌كه بووه هه‌ڵدانه‌وه‌ی نهێنییه‌كی ژیانی ئه‌و سه‌رمایه‌داره ئه‌مریكییه له‌ڕابردوودا.
ڕۆژی 11ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2011 كاتێك ڕێكخراوی قاعیده له‌ڕێگه‌ی دوو فڕۆكه‌وه هێرشێكی تیرۆرستی كرده سه‌ر هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانیی جیهان له‌نیویۆرك، جیسۆن سپێندله‌ر له‌و كاته‌دا كارمه‌ند بووه له باڵه‌خانه‌ی بازرگانی جیهانیی، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌ی هێرشه‌كه‌ی تیادا ئه‌نجامدار سپیندله‌ر له‌به‌ختباشی خۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی دره‌نگ كه‌وتوو، كاتێكشی گه‌یشتووه‌ته شوێنی كاره‌كه‌ی، تاوه‌ری یه‌كه‌م به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه به‌ته‌واوی وێرانبووه‌و كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی، به‌وه‌ش سپێندله‌ر له‌گه‌وره‌ترین هه‌لی ژیانیدا له‌مردن ڕزگاری بووه.
به‌ڵام پاش زیاتر له حه‌ڤده ساڵ له‌و ڕووداوه، سپێندله‌ر له‌هێرشێكی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆماڵ له‌شاری نایبرۆبی كینیا تیرۆركرا.
ڕ . ج