شارپرێس:
شاندێكی حزبی شیوعی عێراق سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماریان كرد، جه‌ختكرایه‌وه له كارنامه‌ی حكومه‌ت و په‌له‌كردن له‌پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازیكرد له ڕائی فه‌همی ئه‌مینداری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق رائد شاندی یاوه‌ری، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، "به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی گرنگی لێکگه‌یشتنی نێوان هێز و فراكسیۆنه سیاسیه‌كان كرد به‌جۆرێك كه له‌ئاست خواسته‌كانی گه‌لی عێراق و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی وڵات‌دا بێت، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوون به ده‌ستوور كرده‌وه وه‌ك تاكه مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان".
له‌به‌رامبه‌ردا شاندی میوان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماریان به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند له پاراستنی یه‌كریزی نیشتمانی و پیاده‌كردنی زمانی دیالۆگ و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ری گرفت و ته‌نگه‌ژه‌كان كه ڕێگره له به‌ره‌وه‌پێش چوونی عێراقێكی دیموكرات، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕِاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه.
له‌میانی دیداره‌كه‌دا باس له پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق به گشتی و پشتیوانی له كارنامه‌ی حكومه‌ت و په‌له‌كردن له‌پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان كرا.
ڕ . ج