شارپرێس:
كێشه‌كانی نێوان ئیسكۆ و سۆلاری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی پاش یارییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو قوڵده‌بنه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو سۆلاری ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید له‌یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی لێگانس ئیسكۆی دانیشاند، ئه‌و یاریزانه توڕه‌بوونی پَێوه بیندرا، له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی ABC ده‌ڵێ، ئێستا ئه‌و یاریزانه‌و ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی له‌كێشه‌یه‌كی قوڵدان.
ڕۆژنامه‌كه پێشبینیكردوه وه‌رزی زستانه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، ئیسكۆ بڕیاری جێهێشتنی یانه مه‌دریدییه‌كه بدات.
له‌به‌رامبه‌ردا ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید ڕه‌تیكرده‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسكۆ هه‌بێ.
ڕ . ج