شارپرێس.. حلمى ره‌سول ره‌زا
نه‌جده‌ت ئه‌نزور جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى سوریا داواى له سه‌ركرده كورده‌كان كرد واز له یاریكردنه "زیره‌كیه‌كانیان" بهێنن له‌سه‌ر دیمه‌شق، چونكه ئه‌زمونه‌كان ئه‌وه‌ى ده‌رخست؛ متمانه به ئه‌مه‌ریكا ناكرێت و توركیاش مه‌ترسیه‌كى راسته‌قینه‌یه بۆ سه‌ریان.
ئه‌نزور له لێدوانیكیدا بۆ رۆژنامه‌ى – وه‌ته‌ن- ى سورى، وه‌ڵامى لیدوانه‌كانى سه‌ركرده كورده‌كانى دایه‌وه كه گوتبویان دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوریا بێ ئه‌نجام بوه و گوتى "متمانه وشه‌یه‌كى گرنگه له زانستى سیاسه‌تدا، له نێوان لێوه‌شاوه‌یى و یاریكردن، جیاوازیه‌كى زۆرى هه‌یه، چونكه یاركردن زیان به خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌گه‌یه‌نێت، و ره‌نگه كاته‌كه‌ى به‌سه‌ر چوبێت، ئێستا ئێمه له دۆخێكى ترداین، زۆر دڵته‌نگین به‌وه‌ى زیان به‌وانه ده‌گه‌یه‌نن كه نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه كرد له به‌رژه‌وه‌ندى سه‌ركرده كورده‌كاندا نیه هه‌وڵى یاریكردن و بانگه‌شه‌ى بۆ بده‌ن و به‌ده‌ستكه‌وتى له قه‌ڵه‌م بده‌ن، چونكه دیمه‌شق دڵه‌كه‌یه‌و له به‌ژه‌وه‌ندى كورددا نییه به‌لاى تردا برۆن، له‌مه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه، خۆیان به ئه‌زمونكردن بۆیان ده‌ركه‌وتوه متمانه بون به ئه‌مه‌ریكا چۆنه‌و توركیاش مه‌ترسیه‌كى راسته‌قینه‌یه بۆ سه‌ریان، بۆیه پێویسته رو له‌سه‌رچاوه‌ى متمانه بكه‌ن نه‌ك كه‌سێكى تر.
سه‌باره‌ت به تویته‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ ده‌رباره‌ى ناوچه‌یه‌كى ئارام له باكورى سوریا، ناوبراو واى دانا له روى جوگرافیاى سیاسیه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه شایسته‌ى به‌رده‌وامى نیه و توركیا به‌مه رازیه له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌سه‌ر حسابى ئه‌و نیه، بۆیه به هیچ شیوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندى سوریادا نیه، و چه‌ندین جاریش له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى باكوردا نییه،بۆیه ده‌بێ كورده‌كان چاو بخشێننه‌وه به حسابه‌كانیاندا به‌رانبه‌ر دیمه‌شق.
سه‌باره‌ت به دیمه‌نى ناوچه‌كه و كه‌مبونه‌وه‌ى خۆئاماده‌كردنه‌كان له باكورى رۆژئاواى سوریا، ئه‌نزور پێى وایه، به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كه‌م؛ كه خزمه‌تى سه‌رجه‌م ناوچه‌كه بكات به‌بێ دوو دڵى، گه‌رانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى نیشتمانى و سه‌پاندنى سه‌روه‌ریى ته‌واوه‌تیه به‌سه‌ر هه‌ر بستێك له خاكدا، بێجگه له‌مه، ئه‌وه وه‌به‌رهینانه له تیرۆردا نه‌وه‌ك روبه‌روبونه‌وه‌ى.
سه‌رچاوه : الوطن