ئەمریکا.. دەستگیرکردنی گەنجێک کە دەیویست کاری تیرۆریستی لەکۆشکی سپیدا ئەنجامبدات

جیهان

17/01/2019‌ 281 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی ئەمریکا گەنجێکی 21 ساڵانی دەستگیر کرد، کە دەیویست بە هەندێک مەوادی تەقەمەنییەوە هێرش بۆ کۆشکی سپی و هەندێک لە باڵەخانە هەستیارەکانی ئەمریکادا بکات.
بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند،  گەنجێکی 21ساڵانەیان دەستگیر کردووە،  کەدەیویست هێرشێک بەمەوادی تەقەمەنییەوە لە کۆشکی سپی ئەمریکادا بکات.

 ئاژانسی CNN بە پشتبەستن بە زانیاری چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند، ئەو کەسەی کە پلانی هێرشەکەی بووە،  ناوی "هاشێر تاهیب"ە و تەمەنیی21ساڵ و خەڵکی شاری کامینگ لە ویلایەتی جۆرجیاییە، کە لە ئێستادا دەستگیر کراوە. 


بی جی پاک، داواکاریی گشتیی ئەمریکا لە ویلایەتی جۆرجیا لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە کرد، تاهیبب بەنیاز بووە بەهۆی مەودای تەقەمەنییەوە کۆشکیی سپی و باڵەخانەکانی دەوڵەتی فیدڕاڵی ئەمریکا بکاتە ئامانج و بۆ ئەم مەبەستە کەمێک مەوادی تەقەمەنیی و ڕۆکێتێکی دژە تانکی لەکاتی گرتنیدا  پێ بووە.

جی بی پاک هەروەها ڕایگەیاند، لەڕابردووشدا سکاڵایەک دژی تاهیب لەمانگی مارسی2018 ڕێکخرابوو کە پەیوەندی ئەوی بە بیری تووندڕەوانەوە نیشاندەداو بۆماوەیەکیش ڵەمبارەیەوە دەستگیر کرا و پاش ئازادکردنی لەژێر چاودێری وردی پۆلیسی FBIدابوو.

سەرچاوەکانی پۆلیسیFBI هەروەها دەڵێن، جگە لە بینای کۆشکی سپی ئەم تاوانبارە دەیویست هێرش بۆ بینای ئاسەواری واشینگتۆن و پەیکەری ئازادی و چەند شوێنێکی تر بکات.


ڕ . ج