سەرۆکی فەرەنسا: کوژرانی سەربازە ئەمریکییەکان لە مەنبەج پەیامی بەردەوامی شەڕی داعشە

جیهان

17/01/2019‌ 307 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایدەگەێنێت "مانەوەی سەربازانی وڵاتەکەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ساڵی 2019شدا بەردەوام دەبێت".

ئەمشەو ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە وتارێکدا لە بنکەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی لە باشووری فەرەنسا، ڕایگەیاند "بوونی هێزە سەربازەکانیان لە عێراق و سووریا لە ساڵی 2019 بەردەوام دەبێت، ئەوەش بە ئامانجی تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش".

ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکرد "کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا نابێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی فەرەنسا لە ئامانجە ستراتیژییەکەی دووربکەوێتەوە، کە لەنێوبردنی داعشە".

ماکرۆن ئەوەشی وتوە "کوشتنی سەربازانی ئەمریکا لە منبج لە رۆژی 16ی ئەم مانگەدا ئەوەی بیرهێناینەوە کە شەڕی دژی داعش کۆتایی نەهاتووە". 

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا سەربازانی سوپای وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بکشێنێتەوە. 
.
هـ ـ ر