شارپرێس:
هێزه‌کانی ڕزگاریی عه‌فرین زنجیره چالاکییه‌کیان
له دژی چه‌کدارانی سەربە ڕژێمی تورک ئه‌نجامدا و لایه‌نی که‌م پێنج چه‌کداری
داگیرکه‌ر کوژران.
هێزه‌کانی ڕزگاریی عه‌فرین ئەمڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێکی
بڵاوکرده‌وه و ڕایگەیاند "ڕژۆی ١٥-١٦ی کانوونی دووەم له ناوچه‌ی شێراوا و
شه‌را-ی عه‌فرین دژی گرووپه چه‌کدارانی فرقه‌ی هه‌مزه، فرقه‌ی ٢٣ و جه‌بهه‌ی
شامیه، که سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورکن، چه‌ند چالاکییه‌کی کاریگه‌ریان ئه‌نجام
داوه".
لە ڕاگه‌یه‌نراوی هێزه‌کانی ڕزگاریی عه‌فرین
هاتووە "شه‌ڕڤانانی ئێمه به‌رده‌وامن له چالاکییه‌کانیان دژی سوپای تورکی
داگیرکه‌ر و گرووپه چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌وان له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری، له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا، ڕێکه‌وتی ١٥ و ١٦ی کانوونی دووه‌م له‌نێو شاری عه‌فرین و ناوچه‌کانی
شێراوا و شه‌را ٣ چالاکیی کاریگه‌ر له دژی داگیرکه‌ران ئه‌نجام دران و پێنج چەکدار کوژران، کە بەم شێوەیەن:
- ڕێکه‌وتی ١٥ی کانوونی دووه‌م\٢٥ی به‌فرانبار شه‌ڕڤانانی ئێمه
له گه‌ڕه‌کی مه‌حموودیه‌ی نێو شاری عه‌فرین له دژی ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازیی سه‌ر
به گروپی چه‌کدارانی فرقه‌ی هه‌مزه چالاکییه‌کیان ئه‌نجام دا، له‌و چالاکییه‌دا
چه‌کدارێک کوژرا و ٣ چه‌کدارێکی دیکه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
- ڕێکه‌وتی ١٦ی کانوونی دووه‌م\٢٦ی به‌فرانبار
شه‌ڕڤانانی ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گوندی باسووفان-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا دژی
ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی که هه‌ژمارێک چه‌کداری سه‌ر به فرقه‌ی هه‌مزه و فرقه‌ی ٢٣ی
تێدابوون، چالاکییه‌کیان ئه‌نجام دا. له چالاکییه‌که‌دا ٣ چه‌کدار کوژران که یه‌کێکیان
ناوی ئه‌حمه‌د راغب چه‌لۆ-یه.
- ڕێکه‌وتی ١٦ی کانوونی دووه‌م\٢٦ی به‌فرانبار شه‌ڕڤانانی ئێمه
له گوندی مالکیه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را له دژی چه‌کدارێکی سه‌ر به گرووپی
جه‌بهه‌ی شامیه چالاکییه‌کی نیشانه‌شکێنییان ئه‌نجام دا و چه‌کدارەکه‌ش کوژرا.
.
هـ ـ ر