شارپرێس:
دژه‌تیرۆری
کوردستان دەستگیرکردنی دوو ئه‌ندامی داعشی
له هه‌ولێر ڕاگەیاند.
ئەمشەو پێنج‌شەممە به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی
گشتیی دژە تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بڵاویکردەوە
"به‌پشت به‌ستن به زانیاری و پاش چاودێریکردنی ورد و له‌سه‌ر فه‌رمانی بەڕێز
دادوه‌ر له 16-1-2019 له ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رکه‌وتوودا دوو ئه‌ندامی گرووپێكی
تیرۆیستيی داعشى له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیرکران".
دژه‌تیرۆری کوردستان
ناوی دوو ئەندامەکەی داعشی ئاشکراکردووە و کە بریتین لە "ئەحمەد ئیبراهيم
ئەحمەد جدیع و قەحتان عەلی ئەحمەد جدیع" و کە له به‌شی ئه‌منی گرووپی داعش کاریان کردووه.
بەپێی راگەیێندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان "هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا شەش گومان‌لێکراو به‌كارى تيرۆر ده‌ستگیرکران و سه‌رجه‌م
ده‌ستگيركراوان رێكارى ياساييان له‌گه‌ڵدا ده‌گيرێته‌به‌ر".
هـ ـ ر