پەرلەمانتارێکی یەکێتی ڕەتی دەکاتەوە لەگەڵ پارتی ڕێککەوتبێتن لەسەر کاندیدی هاوبەش بۆ وەزارەتی داد

کوردستان

17/01/2019‌ 460 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێکی یەکێتی ڕایدەگەێنێت "لەگەڵ پارتی ڕێکنەکەوتون و یەکێتی پێداگری کردووە و سوور دەبێت لەسەر وەرگرتنی ئیستحقاقی ھەڵبژاردن".


د.میران محەممەد پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی سەوز ڕایگەیاندوە "دەربارەی بە دەنگۆی ڕەزامەندی یەکێتی بۆ  پێدانی پۆستی وەزارەتی دادی عێراقی بەکەسێکی بێ لایەن، ڕای گشتی ئاگاداردەکەینەوە کە ئەو هەواڵانە ڕاست نین و یەکێتی پێداگری کردووە و سوور دەبێت لەسەر وەرگرتنی ئیستحقاقی ھەڵبژاردنی خۆی وەک ھەر حزبێکی تری بەشدار لە پڕۆسەی ھەڵبژاردندا".


د.میران محەممەد پەرلەمانتاری عێراق ئاماژەی بەوەداوە "پێمانوایە ھێنانە ئارای کاندیدانی بێ لایەن تەنھا بۆ ململانێی سیاسیە ئەگەرنا دەبوو ھەموو لایەنەکانی تر لە خۆیاندا جێبەجێ بکەن و پاشان داوا لە حزبەکانی تر بکەن، بێ گومان لایەنگری کاندیدکردنی کەسانی تەکنۆکرات و بێ لایەن دەبێن کاتێک ھەر حزبە لە پۆستەکانی خۆیەوە دەست پێ بکات".


ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئەوەشی وتوە "وەک پێشتر وتومانە دەبوو لە ٢٧ ساڵی ڕابردوو بیر لە دانانی پارێزگاری بێ لایەن بۆ ھەولێر و دھۆک و سلێمانی بکرایەتەوە پاشان بۆ کەرکوک، یان لە کۆی وەزارەتەکانی عێراق لایەنە کوردی و غەیری کوردیەکان وەزارەتەکانی خۆیان بە کەسانی بێ لایەن و دەرەوەی حزبەکانی خۆیان پڕ بکردایەتەوە پاشان داوایەکی لەوجۆرەیان لە یەکێتی بکردایە".


پەرلەمنتارەی یەکێتی وتوشیەتی "دەنگدەرانمان دڵنیادەکەینەوە یەکێتی لە ڕێگەی ھەموو پۆستەکانی بەغدا درێژە بە خەباتی سیاسی خۆی دەدات بۆ باشترکردنی بارودۆخی گوزەرانی خەڵک و بەرقەرارکردنی ئاشتەوایی".
هـ ـ ر