شارپرێس..
حلمى ره‌سول ره‌زا
وته‌بێژى
كرملين –ديميترى بيسكۆف- دووپاتيكرده‌وه "دۆخى خێزانيى سه‌رۆك پۆتين كاريگه‌رى له‌سه‌ر
كارى سه‌رۆكايه‌تى كردنى نيه، و حه‌زناكات كه‌س په‌رستشى تايبه‌تى بۆ بكات و هيچ
شوێنێكى گشتيش به‌ناوى ئه‌وه‌وه بكرێت".
له وه‌لامى
پرسيارى په‌يامنێرى رۆژنامه‌ى –ئه‌رگۆمنتى ئي فاكتى-، به‌وه‌ى باشتر نه‌بوو سه‌رۆك
نيوه‌كه‌ى تريشى ته‌واو بوايه ياخود بێ هاوژين بێت، دیمتری بيسكۆف ڕایگەیاند " گومانم هه‌يه
له‌وه‌ى پۆتين گرنگى زۆر به‌م بابه‌ته بدات، منيش خۆم به شياوى ئه‌وه نازانم
گرنگى به‌م بابه‌ته بده‌م، به‌ڵام رێگه بده‌ن به‌م شێوه‌يه قسه بكه‌ين: سه‌رۆك
خێزاندار بێت يان نا- هيچ كاريگه‌ريه‌كى له‌سه‌ر ئه‌داى كارى سه‌رۆكايه‌تيكردنى
نييه".
دياره هه‌ريه‌ك
له ڤلاديمير پۆتين و هاوژينه‌كه‌ى پێشوى –ليودميلا پۆتينا- رايانگه‌ياند "به ره‌زامه‌ندى
هه‌ردووكيان له يۆنيۆى 2013 دا له يه‌كترى جيابونه‌ته‌وه له پاش ئه‌وه‌ى نزيكه‌ى
30 ساڵ هاوسه‌رى يه‌كترى بونه و دوو كچيان له يه‌كترى هه‌يه - ماريا و
ويكاترينا-، هه‌روه‌ها هاوژينه‌كه‌ى پێشوى پۆتين له‌و كاته‌دا وتبوى – حه‌ز ده‌كه‌ن
وه‌ك دوو هاورێ پێكه‌وه بمێننه‌وه".
له ميانى
كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له ساڵى 2018، له وه‌ڵامى پرسيارێكى يه‌كێك له
رۆژنامه‌نوسان، به‌وه‌ى چ كاتێك دووباره هاوسه‌ريگرى ده‌كاته‌وه؟ وتى "وه‌ك هه‌ر
كه‌سێكى تر‌و به شێوه‌يه‌كى سروشتى، پێويسته له‌سه‌رى رۆژێك له رۆژان هاوسه‌رگيرى
بكاته‌وه".
له‌لايه‌كى
تره‌وه، وته‌بێژى كرملين روونى كرده‌وه "سه‌رۆكى وڵات به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نايه‌وێ
و پێي باش نيه ناوى بخرێته سه‌ر ديوارى هيچ ناوه‌ندێك ياخود شوێنه گشتيه‌كان".
له چاوپێكه‌وتنێكدا
له‌گه‌ل رۆژنامه‌ى –ئه‌رگۆمنتى ئي فاكتى- ، بيسكۆف وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌ى دايه‌وه
سه‌رباره‌ت به هێماكانى زيندوێتى و په‌رستشى كه‌سايه‌تى له پلانى دروست كردنى
كۆشكێكى جۆدو له -گرۆزنى- پايته‌ختى چيچان هه‌يه و ناوى سه‌رۆكى روسيا ڤلادێمير
پۆتينى له‌سه‌ره؟ و وتیشی "پۆتين به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌م بابه‌ته‌ى به دل
نيه، و چه‌ندين جار خودى خۆى له‌م باره‌يه‌وه قسه‌ى كردوه، به‌ڵام نمونه‌ى ئه‌م
حاڵه‌ته، هه‌روه‌ك له چيچاندا هه‌يه، نابێ به نمونه‌ى وه‌ربگرين، يه‌كه‌م : له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى خوو نه‌ريته و كلتوره، دووه‌م: ئه‌وێ".
سه‌رچاوه:
نوفوستي