بنزیمە دەگەڕێتەوە

وەرزش

18/01/2019‌ 154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەریم بنزیمای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لەپێكانەكەی چاكبووەوەو دەستی بەراهێنان كرد.

كەریم بنزیمە رۆژی پێنج شەممە بەتەواوی لەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو دەستی بەراهێنانە بەكۆمەڵەكان كردووە، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، بنزیمە بۆ یاری هەفتەی داهاتووی نێوان ریاڵ مەدریدو ئیشبیلییە لەخولی ئیسپانی ئامادە دەبێت‌و وەك یاریزانی سەرەكی یاری دەكات.

ماوەی رابردوو كەریم بنزیمە تووشی پێكان هات، كە ئەوەش كێشەی بۆ هێڵی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید دروست كردبوو.

هـ ـ ح