ریاڵ مەدرید چارەنووسی سۆلاری یەكلادەكاتەوە

وەرزش

18/01/2019‌ 139 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، چارەنووسی سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی‌و راهێنەری یانەكەی یەكلاكردەوە.

رۆژنامەی "كواترۆ"ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە تا وەرزی داهاتوو سۆلاری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دەبێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، لەسەرەتای وەرزی نوێ‌‌و لەسەر ئەنجامەكانی ئەمساڵ یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری مانەوە، یان دوورخستنەوەی سۆلاری دەدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكی كەمە سۆلاری پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدریدی وەرگرتووەو بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی دەنگۆی دوورخستنەوەی بڵاوبووەتەوە.

هـ ـ ح