شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەكانی ئیسپانیا، ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانیو یاریزانی یانەی چیڵسی لەبەرژەوەندی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری نەداوە.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، مۆراتا لەپێناو چوونی بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنە رەتكردووەتەوە، كە یانە كەتەلۆنییەكە ماوەیەكە لەهەوڵی كڕینی ئەو یاریزانەیە.
تەلفزیۆنی "چیرنگیتۆ"ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە خواستی مۆراتا ئەوەیە روو لەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بكات، نەك بەرشەلۆنە.
تەلەفزیۆنەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەسەر داوای دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری دەیەوێت لەم وەرزەی گواستنەوەی زستانەیی مۆراتا لەیانەی چیڵسی بكرێت.
هـ ـ ح