بۆگبا وەسفی سۆلسكاێر دەكات

وەرزش

18/01/2019‌ 546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆڵ بۆگبای فەرەنسی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی وەسفی جۆنار سۆلسكاێری نەرویجی‌و راهێنەری یانەكەی كرد.

پۆڵ بۆگبا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە یانەی مانچستەر لەژێر راهێنەرایەتی ئەو راهێنەرە نەرویجییە، ناسنامەی خۆی وەرگرتووەو ئاستێكی بەرز لەیارییەكان بەو هۆیەشەوە پێشكەش دەكات.

یاریزانە فەرەنسییەكە راشیگەیاند، راهێنەرە نەرویجییەكە شێوازێكی تایبەتی خۆی هەیەو ئەو شێوازەش زۆر لەگەڵ یاریزانانی یانەی مانچستەر دێتەوە.

ماوەی رابردوو یانەی مانچستەر یونایتید خۆزێ‌ مۆرۆینیۆی پرتوگالی لەپۆستی راهێنەری دوورخستەوەو سۆلساێری لەشوێنی دانا، كە شەش یارییە بردنەوە لەگەڵ مانچستەر یونایتید تۆماردەكات.

هـ ـ ح