گۆڵپارێزێكی ریاڵ مەدرید روو لەخولی ئینگلیزی دەكات

وەرزش

18/01/2019‌ 278 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند، كیكۆ كاسیای گۆڵپارێزی رووی لەیانەی لیدز یونایتد لەخولی ئینگلیزی كردووە.

یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاندووە، بەرێككەتنی لەگەڵ یانەی لیدز یونایتید كیكو كاسیا، رووی لەو یانە كردووە، كە لەساڵی 2000 لەیانە مەدریدییەكە.

هەروەها یانەی لیدز كڕینی ئەو گۆڵپارێزەی راگەیاندووە، ئەوەش بەگرێبەستێك بۆ ماوەی چوار ساڵ، بەبێ‌ ئەوەی وردەكارییەكەی بخاتەڕوو.

كاسیا بەهۆی ئەوەی وەك گۆڵپارێزی سەرەكی مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت، بۆیە رووی لەخولی ئینگلیزی كردووەو دەیەوێت لەو خولە درێژە بەژیانی وەرزشی بدات.

هـ ـ ح