ئەگەری نەمان‌و كۆتایی قاوە لەسەر زەوی دەكرێت

جیهان

18/01/2019‌ 566 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایان هۆشدارییاندا لەنەمان‌و كۆتایی قاوە لەسەر رووی زەوی، ئەوەش بەچەند هۆكارێكی جیاواز، بەتایبەتی گۆڕانی كەشوهەوا و نەمانی دارستانەكان.

دەزگای "رۆیاڵ بوتانیك گاردنز" لەبەریتانیا بڵاویكردەوە، كە ئەو هەوڵانە بۆ پاراستنی ناوچە دارستانییەكان دەدرێت بەس نییە، چونكە چەند جۆرێكی دار ئەگەری لەناوچوونیان هەیە، بەتایبەتی داری قاوە.

دەزگاكە باسی لەوە كردووە، كە دەبێت بەشێك لەوڵاتانی جیهان هەستن بەناشتنی داری قاوە بۆ ئەوەی رێگری لەكۆتایی‌و نەمانی ئەو دارە بكەن.

هـ ـ ح