كوێت رێگە بەسەماكارێكی میسری نادات بچێتە وڵاتەكەی (+ڤیدیۆ)

sharpress.net

1783 جار خوێندراوه‌ته‌وه

18/01/2019‌

شارپرێس:
راگەیەندكاری كوێتی می عەیدان رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەكەی رێگە بە سەما میسری سەماكاری ئەو وڵاتە نادات بچێتە كوێت.

می عەیدان راشیگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی كوێت بەهۆی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی سەما لەبەردەم بورجەكانی كوێت بڵاویكردووەتەوە، بۆیە رێگری لەو سەماكارە میسرییە دەكات.

سەما ماوەی رابردوو گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە، كە لەبەردەم بورجە بەناوبانگەكانی كوێت بووە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ گرتنی فیلمێك رووی لەو وڵاتە كردو گرتە ڤیدیۆییەكەی كاردانەوەی دروست كرد.

وەزارەتی ناوخۆی كوێت، بۆ ئەوەی كاردانەوەكانی سەر گرتە ڤیدیۆییەكە كەمبكاتەوە ئەو بڕیارەی دەركردووەو تائێستاش دیارنییە تا كەی رێگری لە سەما دەكات.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved