وێنە.. دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لەسەرە وەستاوە بۆ خواردنی ژەمێك نان

جیهان

18/01/2019‌ 4686 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیەكی بێل گیتس دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانیان بڵاوكردووەتەوە، كە دەركەوتنەكەی بووەتە جێگەی سەرنج.

لەوێنەكەدا دەردەكەوێت، كە بێڵ گیتسی خاوەنی دەزگای "مایكرۆسوفت"ی جیهانی لەبەردەم چێشتخانەیەك‌و لەناو خەڵكی ئاسایی وەستاوە بۆ ئەوەی ژەمێك خواردنی بەربكەوێت‌و بیخوات.

بەپێی سەرچاوەكان، ئەو چێشتخانەیەی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لەبەردەمی وەستاوە، چێشتخانەی "Dick's" بووە، كە وێنەكە كاردانەنەوەشی دروست كردووە.

یەكێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، نووسیویەتی، خاوەنی وێنەیكە سامانەكەی 100 ملیار دۆلارە، بەڵام وەك خەڵكی ئاسایی وەستاوە، بۆ ئەوەی ژەمێك خۆراكی پەتاتە بخوات.

هـ ـ ح