چەند وڵاتێكی عەرەبی لەسەرو ریزبەندی وڵاتە پارێزراوەكانی جیهانن

جیهان

18/01/2019‌ 579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای "نامبیۆ" بەم دوایانە راپۆرتێكی لەسەر ئەو وڵاتانە بڵاوكردەوە، كە بۆ ژیان پارێزراوترین وڵاتانی جیهانن.

بەپێی راپۆرتەكە، وڵاتی قەتەر لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی‌و تەنانەت وڵاتانی جیهانیش پارێزراوترین وڵاتی جیهانە، ئەوەش لەكۆی ئەو 118 وڵاتەی دەزگای "نۆمبیۆ" (Numbeo*) روپێوی بۆ كردووە.

وڵاتی قەتەر، لەساڵی 2015 بۆ ساڵی 2018، پارێزگاری لەپلەی یەكەمی ریزبەندی كردووە، 86.74 پلەی لەروپێوییەكە بەدەستهێناوە.

هەر لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، لەدوای قەتەر چەند وڵاتێكی تری عەرەبی سەرو ریبزبەندییەكەیان گرتووە، كە ئەوانیش میمارات، كە لەپلەی سێیەمی جیهانەو و سەڵتەنەی عەمان لەپلەی (14)و سعودییە لەپلەی (25)، بەحرەین لە پلەی (31)، كوێت (33)، فەڵەستین لە پلەی (41)، تونس (54)، ئەردەن (60)، لوبنان (61)، عێراق (66)، جەزائیر (76)، مەغرب (82)، میسر (83)، لیبیا (97)، سوریا (103).

هەروەها لەریزبەندییەكەدا روسیا پلەی 53، گرتووەو ئەمریكاش پلەی 74،