پارێزەرێكی پێشووی ترامپ دان بەساختەكارییەكانی سەرۆكی ئەمریكا دەنێت

جیهان

18/01/2019‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مایكل كۆهین، پارێزەری پێشووی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دانی بەوەدانا، ئەو سەرۆكە فەرمانی پێكردووە لەهەڵبژاردن ساختەكاری بۆ بكات.

مایكل كۆهین، لەمیانی لێدوانێك رایگەیاند، كە دۆناڵد ترامپ لەسەرو بەندی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا فەرمانی پێكردووە، ساختەكاری بۆ بكات، بۆ ئەوەش پێشنیازی پارەی بۆ كردووە.

كۆهین قسەی لەسەر وتارێكی رۆژنامەی ۆوڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی، كە لەسەر ساختەكاری بڵاوبووەتەوە كردووەو راشیگەیاندووە، من داوای لێبوردن دەكەم، كە ئەو كارەم كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر رۆژنامەی "ئەسۆشیتد پرێس" بڵاویكردبووەوە، كە كۆهین لەبەردەم كۆنگرێس دانی بەوەدا ناوە، ترامپ لەهەڵبژاردن هەوڵی ئەنجامدانی ساختەكاری داوە.

هـ ـ ح