ڤیدیۆ.. دابەشكردنی ئەو رۆژنامەی هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی ترامپی بڵاوكردبووەوە

جیهان

18/01/2019‌ 1008 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڵاوبوونەوەی لاپەڕەی یەكەمی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بەهەواڵی "دەستلەكاركێشانەوەی دۆناڵد ترامپ" ئەمریكای بەخۆیەوە سەقاڵكردووە.

لەچەند سەعاتی ڕابردوودا لاپەڕەی یەكەمی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بەهەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڵاوبووەوە، بەڵام هەرزوو ڕۆژنامەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە‌و رایگەیاند، ئەو هەواڵە‌و چاپكردنەكەیشی ساختەیە.

ڕوونكردنەوەكەی واشنتۆن پۆست لەكاتێكدایە، نزیكەی 10 هەزار وێنە لەو ڕۆژنامەیە چاپكراوە‌و بەو هەواڵەوە بڵاوكراوەتەوە، بەڵام ئیدارەی ڕۆژنامەكە  راشیگەیاند، لێكۆڵینەوەی ورد لەو بارەیەوە دەكەن.

ئەوەی ئێستا بۆ ئەمریكییەكان جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە، بەهەمان ئەو كاغەزەی واشنتۆن پۆستی پێچاپدەكرێت‌و بەهەمان قەبارەوە، ڕۆژنامەكە ساختەكراوە، بەرپرسانی پەیوەندییەكانی ئەو رۆژنامەیەش ئەوەشیان راگەیاندووە، چاپە ساختەكە زۆر نزیكە لەدیزاین‌و شێوەی فەرمی ڕۆژنامەكەیانەوە.

ئەم گرتە ڤیدیۆییە، شەقامێكی شارێكی ئەمریكایەو لەلایەن كەسێكەوە چاپی ئەو رۆژنامەیە بەسەر خەڵكیدا دابەشدەكرێت.

هـ ـ ح