نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان جێگر دەبێت

جیهان

18/01/2019‌ 385 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان جێگری بەخۆوە بینی، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

یەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 24 سەنت لەنرخەكەی كەمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.07 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە پێشتر نرخەكەی گەیشتە 50.98 دۆلار.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكان 14 لەنرخەكەی كەبووەتەوەو نرخەكەی لە 61.18 دۆلار بۆ 60.04 دۆلار دابەزیوە.

جێگربوونی نرخی نەوت پەیوەندی بە جێگری بەرهەمی ئەمریكایە، كە لەم هەفتەیە تۆماریكردووەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بازارەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح