شارپرێس:
فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی بەفەری ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە گوایە لەسەر كاندیدێكی سەربەخۆ بۆ پۆستی وەزارەتی دادی عێراق رێككەوتوون.
فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجووەمەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی لەروونكردنەوەیەك رایگەیاندووە، لەچەند لایەك و ئاژانسێكی هەواڵەوە بڵاوبووتەوە، كە یەكێتی و پارتی لەسەر كاندیدێكی بێلایەن ریككەوتوون بۆ پۆستی وەزارەتی داد لەحكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران.
فراكسیۆنەكە راشیگەیاندووە، بۆ هەموو لایەكی رووندەكەیەنەوە، ئەو هەواڵە سەرلەبەری ناراستەو سەرچاوەكەی چەواشەكارانەیەو لەلایەن یەكێتییەوە هیچ رێككەوتنێكی لەو جورە نەبووەو نییە.
رۆژی پێنج شەممە رۆژنامەی شەرقلئەوسەت لەهەواڵێكدا بڵاویكردەوە، كە یەكێتو پارتی لەسەر كاندیدێكی سەربەخۆ رێككەوتوون بۆ ئەوەی پۆستی وەزارەتی داد ، كە پشكی كوردە لەعێراق وەربگرێت.
فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی راگەیاندووە، كە حیزبەكەی ئەو پۆستە بەمافی تەواوی خۆی دەزانێتو سوورە لەسەر داكۆكیكردن لەو مافە.
ماوەیەكە مشتومرو كێشە لەنێوان پارتیو یەكێتی لەسەر پۆستی وەزارەتی داد هەیەو بەو هۆیەشەوە ئەو پۆستە لەكابینەی عەبدولمەهدی پرنەكراوەتەوەو بە بەتاڵی ماوەتەوە.
هـ ـ ح