هاوپەیمانان بارەگای سەركردەیەكی داعش لەناو مزگەوتێك وێران دەكەن

جیهان

18/01/2019‌ 597 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، كە بارەگای سەركردەیەكی داعشیان وێران كردووە، ئەوەش لەرێگەی هێرشی فرۆكەی جەنگی.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راشیگەیاند، لەناو مزگەوتی "الصفافیە" لەسوریا هێرشەكەیان ئەنجامداوەو بەتەواوی وێران كراوە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاری لەسەر ناو و كوژرانی سەركردەكەی داعش بدات.

هاوپەیمانییەكە هەروەها رایگەیاندووە، كە بەرپرسانی داعش ئێستا بۆ خۆحەشاردان، مزگەوت‌و خوێندنگەو نەخۆشخانەو شوێنە گشتییەكان لەسوریاو عێراق بەكاردەهێنن.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختیكردووەتەوە، كە لەو هێرشانە بەردەوامدەبن، بۆ ئەوەی تەواوی چەكدارانی داعش لەسوریاو عێراق لەناو بەرن.

هـ ـ ح