پۆمپیۆ هۆشداری هێرشی ئیسرائیلی بۆ عێراق گەیاندووەتە عەبدولمەهدی

عیراق

18/01/2019‌ 637 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، هۆشداری هێرشی سوپای ئیسرائیلی بۆ سەر عێراق گەیاندووەتە عادل عەبدولمەهدی.

بەپێی سەرچاوەیەك بۆ كەناڵی RT ، مایك پۆمپیۆ لەمیانی سەردانەكەی بۆ عێراق رایگەیاندووە، ئەمریكا هەڵوێستی نابێت، ئەگەر هاتوو سوپای ئیسرائیل هێرشی كردە سەر حەشدی شەعبی لەعێراق.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، لەبەرانبەردا عادل عەبدولمەهدی هۆشداری ئەوەی داوەتە مایك پۆمپیۆ، كە ئەگەر ئیسرائیل هێرشی لەو شێوەیە ئەنجامبدات، ئەوە مەترسی گەورە لەسەر ناوچەكە دروست دەبێت.

بەپێی سەرچاوەكان، ئیسرائیل بەنیازە هێرش بكاتە سەر ئەو گروپە چەكدارییانەی حەشدی شەعبی، كە هاوكاری سەربازی ئێران دەگەیەنن بەسوریاو ئەوەش تەلئەبیبی نیگەران كردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە