هیچ هێزێكی ئەمریكی لەسوریاوە نەكشاونەتەوە بۆ عێراق

عیراق

18/01/2019‌ 401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تائێستا هیچ هێزێكی ئەمریكی لەسوریاوە نەكشاوەنەتەوە بۆ ناو عێراق، وەك ئەوەی بەشێك لەمیدیاكان باسی دەكەن.

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە، كە گوایە سوپای ئەمریكا لەسوریا بەرەو عێراق كشاونەتەوە.

لیوا تەحسین راشیگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن، كە سوپای ئەمریكا لەسوریاوە بەرەو عێراق كشاونەتەوە دوورن لەراستییەوەو هیچ هێزێكی ئەو وڵاتە لەنێوان سنووری عێراق‌و سوریا نەبینراون.

ئەمە لەكاتێكدایە، 19ی مانگی رابردوو دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، هێزەكانیان لەسوریا دەكشێننەوە، كە دەنگۆ هەیەو ئەو هێزانە بۆ عێراق كشاونەتەوە.

هـ ـ ح