هۆكاری مردنی پێشوەختەی كەسانی بەساڵاچوو

تەندروستی

18/01/2019‌ 502 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەریدەخات، كەسانی بەساڵاچوو، كە بە پشت ئێشە و مل ئێشە  دەناڵێنن، زیاتر مەترسی مردینان لەسەرە.

لێكۆڵینەوەكە لەسەر زیاتر لە 4 هەزار كەسی 70 ساڵەدا ئەنجامدرا، دەریخستووە كەسانی تووشبوو بە ژانی فەقەرات هەموو ساڵێك زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە، كە گیانی خۆیان لەدەستبدەن. 

لێكۆڵەرانی زانكۆی سیدنی، كە لێكۆڵینەوەیان ئەنجامداوە، ئاماژەیان بەوەش كردووە، هێشتا لەبارەی ئەوەی، كە چۆن چۆنی پشت ئێشە مردنی پێشوەختەی بەدوادا دێت، بە زانیاری تەواوەتی نەگەیشتوون.

بەڵام لێكۆڵینەوەی پێشووتر دەریخستووە، كە ژانی درێژخایەن كاركردنی سیستەمی بەرگری جەستە كەمدەكاتەوە و ئەوان نسبەت بەتووشبوون بە ئاوا نەخوشی گەلێك نزیكتر دەزانێت. 

دكتۆر میتئۆ فیرناند، نووسەری باڵای ئەو توێژینەوەیە وتی، ئەمە دۆزراوەیەكی گرنگە، چونكە زۆر لە كەسەكان وا وێنا دەكەن، كە پشت ئێشە، هەڕەشەیەك بۆ ژیان نییە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەم دۆزراوانە پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاترە ، چونكە پەیوندییەكی ئاشكرا لەنێون پشت ئێشەو مردنی ئەواندا بوونی هەیە، بەڵام هێشتاكە لەوەی، كە چۆن پشت ئێشە دەبێتە هۆی لەدەستدانی گیانی كەسەكان، هیچ زانیارییەكی ورد بەردەست نییە.