چەند جۆرێك نەخۆشی هیچ نیشانەیەكیان نییەو مەترسیدارن

تەندروستی

18/01/2019‌ 2440 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەندێك لەنەخۆشییەكان بەهۆی نەبوونی هیچ نیشانەیەك لەقۆناغی یەكەم دیاری نابن‌و مەترسیداریشن بۆ سەر جەستەی مرۆڤ.

دیاركردنی بەزوویی نیشانەكانی نەخۆشی كلیلی دەرمانە، بۆ ئەمكارەش پێویستە چاودێریی پزیشكی بەردەوامی خۆتان بكەن تا لە نەخۆشییەكان بەدوور بن.

شەكرە
 شەكرە كە بە بكوژی بێدەنگ ناسراوە، چونكە هیچ نیشانەیەكی نییە، لەزۆربەی كاتەكاندا نیشانەی نادیاری وەكوو تینوویەتی زیاتر لەڕادە و میزكردنی بەردەوامی كەسەكە، بوونی ئەو دیاریدەكات.

پوكانەوەی ئێسك
پوكانەوەی ئێسك كە هەر لەخۆیەوە هیچ نیشانەیەكی نییە، ئەمجۆرە پوكانەوەش لە سمت، مەچەكی دەست، Costal، فەقەرەكاندا ڕوودەدەن، پوكانەوەی ئێسك كەسەكە بەتەواوی بێتوانا لەو بەشەی جەستەی دەكات.

 ڤایرۆسی لاوازبوونەوەی بەرگریی سیستەمی جەستە(HIV)
ڤایرۆسی لاوازبوونەوەی بەرگریی سیستەمی جەستە(HIV) لەسەرەتادا هیچ نیشانەیەكی نییە، كەسانێك كە دوچاری ئەم ڤایرۆسەن، هەندێك نیشانەگەلی وەكوو ئەنفڵۆنزایان هەیە، كە  چوارتا پێنج هەفتە بەردەوام گیرۆدەیان دەكات.

شێرپەنجەی پەنكریاس
شێرپەنجەی كۆئەندامی هەرس كۆژێنەرترین جۆرەكانی شێرپەنجەیە كەهیچ نیشانەیەكی ئەوتۆی نییە و بەس لە قۆناغی پێشكەوتووی ئەودا دیاری دەبێت. لە قۆناغی پێشكەوتووی ئەودا، هەندێك نیشانەی وەكوو زەرد هەڵگەڕان، ئێش وژانی زۆر لەسەرووی سك و كەمیی كێشی كەسەكە بەبێ هیچ هۆ وهۆكارێكە.

جەڵدە
 جەڵدە MIكاتێك ڕوودەدات كە ڕێڕەوی خوێن بۆ بەشێك لە دڵ دەپچڕێت. جەڵدە لەسەرەتادا هیچ نیشانەیەكی نییە، بەڵام لە هەندێك لەكەسەكاندا ژانی قەفەسەی سنگ، هەناسەتەنگی، سەرگێژە، بوونی هەیە Deep Vein Thrombos heart -

ترومبۆز و خوێن مەیینDVT
بە مەینی خوێن لە خوێن هێنەڕەكاندا دەستپێدەكات، كە بەزۆری لە پێییەكاندایەو كەسەكە ناتوانێت بجوڵێت، هەندێكجار هەندێك نیشانەی وەكوو ئێش و ژان، هەڵاوسان، یان هەستكردن بەگەرما لە پێیەكان، هیچ نیشانەیەكیتر غەیری لەمەی نییە.

نەخۆشیەكانی گورچیلە
ئەم نەخۆشییەش لەسەرەتادا هیچ نیشانەیەكی نییەو بەزۆری لە تووشبوانی شەكرەدا بەدیدەكرێت.