شارپرێس:
منداڵێك، كە بۆ یاری نێوان عێراقو ئێران برابوو، بەهۆی وێنەیەكەوە ناوبانگی پەیدا كردووە.
لەیاری نێوان (عێراق و ئێران)لە جامی وڵاتانیی ئاسیا، كە بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتاییهاو هەردوو تیپەكە بەرەو قۆناغی 16 یارییەكانی ئاسیا هەنگاویان نا، فۆتۆگرافەرانی نێو یاریگاكە جوانترین وێنەیان لەنێو یاریگای (ئالی مەكتووم)ی دوبەی گرت.
لەناو وێنەكاندا وێنەی منداڵێكی هاندەری عێراق هەیە، دەنگدانەوەیەكی لەنێو سایتو ماڵپەڕە وەرزشییە ئاسیاییەكاندا دایەوەو ناوی ئەم منداڵە عێراقییەش وەك بچووكترین و كەم تەمەنترین هاندەر و تەماشاوانی جامی وڵاتانی ئاسیا لە 2019دا تۆماركرا.