کەشوهەوای هەوای سبەینێی شارەکانی هەرێمی کوردستان

کوردستان

18/01/2019‌ 2481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە "ئەمڕۆ ئاسمان نمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکان و سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ بوونى پەڵە هەوری جیاجیا".


بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ "بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٩ پلە و نزمترینیش ٣ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٥ پلە بە ٣ پلە دەبێت، دهۆک ١١ بە ٣ پلە دەبێت، کەرکوک ١٠ پلە بە ٤ پلە".


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە "سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٠ پلە و نزمترینیش -١ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٧ پلە بە -٣ پلە دەبێت، دهۆک ١٢ بە ٠ پلە دەبێت، کەرکوک ١٢ پلە بە ١ پلە".

هـ ـ ر