شارپرێس:
چەکدارێک كه هه‌وڵی ده‌دا له شاری مەنبەج
بۆمبێك جێگیر بكات، له لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی ناوچه‌كه كوژرا.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ
هەینی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی مازه‌رلیی شاری مەنبەج چەکدارێک هه‌وڵی داوە هێرشی
بۆمبی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مەنبەج پێیان زانی و
بانگی ته‌سلیمبوونیان لێ كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چەکدارەکە گوێی به داواکە شه‌ڕڤانانان
نه‌دا، شه‌ڕ هاته ئاراوه و چەکدارە كوژرا".
دواتر پسپۆڕانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین له ئه‌نجومه‌نی
سه‌ربازیی مەنبەج ئه‌و بۆمبه‌یان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه چەکدارەکە جێگیری كردبوو.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی جوارشەممە بەهۆی
تەقینەوەکەوە لە مەنەج ١٥ کەس کوژران کە چواریان سەربازی ئەمریکی بون و پێنجیشیان
شەڕڤانی هەسەدە بون.
هـ ـ ر