شارپرێس:
پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په"
رایدەگەێنێت "ته‌نیا له جۆڵه‌مێرگی باكووری كوردستان هه‌شت هه‌زار ناو كه
بوونیان نییه و هیچ ناونیشانێكیان دیارنییه و نیشته‌جێی ئه‌م شاره‌ش نین".
ئەمڕۆ هەینی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی
رێكخستنه‌كانی جۆڵه‌مێرگی هه‌ده‌په رایانگه‌یاندوە "لێكۆڵینه‌وه‌یان له
تۆماری ده‌نگده‌ران كردووه، ده‌ركه‌وتووه هه‌شت هه‌زار و 199 ده‌نگده‌ر كه خه‌ڵكی
جۆڵه‌مێرگ نین و نیشته‌جێی نین و هیچ ناونیشانێكیشیان نییه، ناوه‌كانیان له
تۆماری ده‌نگده‌ران هاتووه.".
رێكخستنه‌كانی جۆڵه‌مێرگ ته‌واوی لیستی ناوه‌كانیان
ده‌رهێناوه و داوایه‌كی یاساییان پێشكه‌شی دادگای كارگێڕی شاره‌كه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌م ناوانه له جۆڵه‌مێرگ بسڕێنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌ده‌په "له‌م
ژماره‌یه‌دا چوار هه‌زار و 239 كه‌س ناویان له 31 گه‌ڕه‌ك وه‌ك ناونیشان ده‌ستنیشانكراوه،
به‌ڵام له كاتی سه‌ردانیكردنیان و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌رێگه‌ی موختار و ئیداره‌ی
خۆجێییه‌وه ده‌ركه‌وتووه ئه‌م ناوانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م ناونیشانه‌دا
بوونیان نه‌بووه.".
هه‌ده‌په، ئاكپارتی و ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی
توركیا به‌ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار ده‌كات.
سەرچاوە: روداو
هـ ـ ر